بەوێنە.. کوڕە کوردێک ھاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی کۆریدا دەکات

بەوێنە.. کوڕە کوردێک ھاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی کۆریدا دەکات
کوڕە کوردێکی کوردستانی باکوور، ھاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی کۆریای باشووردا دەکات.

ئێمرێ کایا، کوڕە کوردێکی کوردستانی باکوورە و دانیشتووی پارێزگای جۆلەمێرگی کوردستانی باکوورە، پێش چوار ساڵ لە گەشتێکیدا بۆ ئیستەنبوڵ، کچێکی کۆریای باشووری بە ناوی (ئینجوو) ناسی.

لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا، ئێمرێ و ئینجوو بوونە ھاوڕێیی یەک، ئێستاش دوای ئەو چوار ساڵە ھاوسەرگیرییان کردووە، لە ئاھەنگەکەشیان کە لە پارێزگای جۆلەمێرگ بەڕێوە چوو، خزم و کەسی ئێمرێ و ئینجوو، ئامادە بوون.

ئەم بووک و زاوایە، دوای کۆتاییھاتنی ئاھەنگەکەیان، بە زمانی کوردی و تورکی، سوپاسی ئەو کەسانەیان کرد، کە لە ئاھەنگەکەیاندا بەشداریان کردبوو.
bas news-
Top