بەوێنە.. کوڕە کوردێک ھاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی کۆریدا دەکات
ئێمرێ کایا، کوڕە کوردێکی کوردستانی باکوورە و دانیشتووی پارێزگای جۆلەمێرگی کوردستانی باکوورە، پێش چوار ساڵ لە گەشتێکیدا بۆ ئیستەنبوڵ، کچێکی کۆریای باشووری بە ناوی (ئینجوو) ناسی.
لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا، ئێمرێ و ئینجوو بوونە ھاوڕێیی یەک، ئێستاش دوای ئەو چوار ساڵە ھاوسەرگیرییان کردووە، لە ئاھەنگەکەشیان کە لە پارێزگای جۆلەمێرگ بەڕێوە چوو، خزم و کەسی ئێمرێ و ئینجوو، ئامادە بوون.
ئەم بووک و زاوایە، دوای کۆتاییھاتنی ئاھەنگەکەیان، بە زمانی کوردی و تورکی، سوپاسی ئەو کەسانەیان کرد، کە لە ئاھەنگەکەیاندا بەشداریان کردبوو.
bas news-
