"ده‌بێت بابه‌تى بیركارى و زانست به زمانى ئینگلیزى بخوێندرێن"
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كفرى له باره‌ى وانه‌كانى بیركارى و زانستى پۆله‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌مى بنه‌ڕه‌تى، هۆشدارى ده‌داته قوتابخانه‌كانى ناو شار و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته به زمانى ئینگلیزى بخوێندرێن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كفرى دا كه وێنه‌یه‌كى بۆ ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز) نێردراوه هاتووه "به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانى ناو شارى كفرى ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه سیستمى خوێندنى هه‌ردوو بابه‌تى بیركارى و زانستى پۆله‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌مى بنه‌ڕه‌تى بۆ ساڵى خوێندنى 2016-2017 ، به زمانى ئینگلیزى ده‌بێت".
له ڕاگهیهندراوهكهدا هۆشدارى ئه‌وه دراوه كه "بوار به هیچ قوتابخانه‌یه‌ك نادرێت به پێچه‌وانه‌وه كار بكات".
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه پرۆسه‌ى خوێندن له قوتابخانه‌كانى سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كفرى ده‌ستى پێكردۆته‌وه و به مه‌به‌ستى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ڕۆژانى بایكۆتیش، دوێنێ له نووسراوێكى دیكه‌دا په‌روه‌رده‌ى ناوبراو كاتى تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌رزى یه‌كه‌مى بۆ 21-1-2017 ، دواخست".
bas news-
