كه‌ركووك.. له هه‌فته‌یه‌كدا 2 منداڵ به فڕێدراوى دۆزراونه‌ته‌وه
ته‌نها له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا 2 منداڵ به فڕێدراوى له شارى كه‌ركووك دۆزراونه‌ته‌وه و سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافى مرۆڤى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووكیش ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌مساڵدا 6 حاڵه‌تى فڕێدانى منداڵ هه‌بووه.
جوان حه‌سه‌ن زه‌نگه‌نه، سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، به ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند "ته‌نها له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا له شارى كه‌ركووك 2 منداڵ به فڕێدراوى دۆزراونه‌ته‌وه، كه یه‌كێكیان زیندوو بووه و له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ى ئازادییه، ئه‌وی دیكه‌ش به مردوویی و له‌سه‌ر زبڵ فڕێدرابوو".
گوتیشی "له‌مساڵى 2016 دا كه‌یسه‌كانى فڕێدانى منداڵ له كه‌ركووك زیادی كردووه و تا ئێستا 6 حاڵه‌ت تۆماركراوهن، هۆكاره‌كه‌شی بۆ كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى یان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه منداڵه‌كان ناشه‌رعین".
ڕونیشیكرده‌وه "جارى وا هه‌یه ئافره‌تێك ته‌ڵاق ده‌درێت كه‌سوكاره‌كه‌ى ناهێڵن منداڵه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ خۆى بهێنێته‌وه و كه‌سوكارى هاوسه‌ره‌كه‌شی به هه‌مانشێوه منداڵه‌كه‌یان ناوێ، بۆیه به‌ناچارى منداڵه‌كه فڕێده‌درێت و ده‌بێته قوربانى نه‌بوونى هه‌ستى مرۆڤایه‌تى".
bas news-
