بنه‌ماڵه‌ى سه‌روین قسه‌كانى سۆران عومه‌ر ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه
بنه‌ماڵه‌ى "سه‌روین نۆبه‌دار " داواكارییه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و تیایدا داوا له په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى "سۆران عومه‌ر" ده‌كه‌ن، دۆسێه‌ى ئه‌و كچه به سیاسی نه‌كات.
رۆژی شەممە 24ـی کانوونی یەکەمی 2016، غەفوور مێرگەسۆری، قایمقامی مێرگەسۆر بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند، کە راستە کچەکە کوڕێکی خۆشویستووە، بەڵام ماڵی کوڕەکە نەچوونەتە داوا و دوای سووتان و کۆچی دواییشی، باوکی سەروین پرسەی بۆ داناوە و ”من خۆشم لە پرسەکەدا بەشدارییم کرد“.
فه‌رزین كه‌ریم، خاڵى ئافره‌ته سووتاوه‌كه، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك داواكارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و به‌وه ده‌ستى پێده‌كات، كه :"بەر لەهەر شتێک وەکو چالاکوانێکی بواری مافی مرۆڤ، لەسەر پرسی سەروینی خوارزامان، بە مەبەستی پاراستنی بەها و گرتنەبەری رێوشوێن و دەرکەوتنی دەرئەنجامەکان، داواکارم هیچ کەس و دەزگا و دامەزراوەیەک توانج و بڕیاری پێشوەختە لەسەر ئەم تراژیدیایە نەدات".
فه‌رزین، كه هاوكات سینه‌ماكار و چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نییه، ده‌شڵێت :" ئەوپەڕی بێویژدانیە، ئەم دۆسیە بۆ مەرامی سیاسی یان بەرژەوەندیی تایبەت بەکاربهێنرێت، چونکە دەبێتە پتر تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی.ئەوەی لەئێستادا بەدی دەکرێت پرسەکە بە سیاسی کراوە، بەشێوەیەک بەرەو ئاراستەیەکی دیکە دەبردرێت".
خاڵى "سه‌روین" له‌باره‌ى لێدوانه‌كانى "سۆران عومه‌ر" په‌رله‌مانتارى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌نووسێت :" بەڕێز سۆران عومەر، لەکاتێکدا خۆی دۆسیەی لە دادگا هەیە، بەناوی بنەماڵەی ئێمە قسە دەکات. لەم ئاڵۆزیەدا کە لێکۆڵینەوە دەکرێت، ئایا چ پێویستە لە تەلەفزیۆن، پشتبەستوو بە گریمانە و شیمانە لێدوان بدرێت؟. تۆ ئەگەر نیەتت باش بێت و مەبەستی دیکەت نەبێت، دەبوایە چاوەڕێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە بیت. نەدەبووایە بۆ بەرژەوەندیی تایبەت، سواری شەپۆلی سۆز و هەستی خەڵک بیت. ڕاستە! خەڵک ئامادەیە بۆ هەڵوێست وەرگرتن لەسەر پرسە مرۆڤی و گشتیەکان بێتە سەر شەقام، بەڵام بەو مەرجەی بە سیاسی نەکرێت، چونکە سیاسەت ناشیرین کراوە.".
هه‌ر له درێژه‌ى قسه‌كانى بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ده‌شنووسێت :" خۆشت دەزانیت پرسی سەروین، ئێستا بە جیدی کاری لەسەر دەکرێت و بە ملیۆنان خەڵکیش چاودێری دۆخەکە دەکەن. داواکارم لەسەر ئەم پرسە واز لە کایەی سیاسی بێنیت، چونکە لە بەرژەوەندیی پرسەکەدا نیە. نمونەش، بزانە بەهۆی مانۆڕە سیاسیەکەت لە تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تى لەسەر مژاری سەروین، کێشەکەت چەند ئاڵۆزتر کردووە.
هەروەها :" لە بەرامبەریشدا، چەند کارمەند و بەرپرسی ئیداری و میریش لێدوانیان داوە، کە قسەکانیان پێچەوانەی زمانی جەستەیانە!. پێشنیار دەکەم ئەم کەسانەی هێمام بۆ کردن و حەزی دەرکەوتن لە شاشەیان هەیە یان هان دراون، بە ئامادەبوونی پسپۆرێک دووبارە لێدوانەکانیان ببینەوە تا بزانن قسەکانیان چەند جیاوازن لەگەڵ ناخیان..
تکاش ده‌كات، كه دۆسیەکە و ڵێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە تراژیدیایەکە، لە دەستێکی ئەمین و دەستپاک دایە، بۆیەشە ئەوپەڕی بێویژدانیە کە لە چاویلکەی بەرژەوەندیی تایبەتەوە سەیری ئەم مژارە بکرێت.. دڵنیابن ئاهی ئاگرینی بنەماڵەکان، ئەوانەی دەیانەوێت سەروینی باڵ سووتاو بکەنە قادرمە، دەسوتێنێت.
bas news-
