پشدەر.. منداڵێک لە بێشکەکەیدا خنکا
لە شارەدێی ھەڵشۆی سنووری شارۆچکەی پشدەر، منداڵێک لەناو بێشکەکەیدا خنکاو لایەنی پەیوەنداریش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە.
عوسمان محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ، لە لێدوانێکدا بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 25/12/2016 منداڵێکی تەمەن ساڵ و نیوێک، لە شارۆچکەی ھەڵشۆ، لەناو بێشکەدا خنکا، ھەر ئەمڕۆ تەرمەکەی بە خنکاوی گەیەنرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ".
گوتیشی: "بەمەبەستی لێکۆڵنیەوە لە ھۆکاری خنکانەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش پێدەچێت بەھۆی تەنگ بوونی ھەناسەی خنکا بێت، بەڵام لایەنی تەندروستی و پۆلیسی سنوورەکە لێکۆڵینەوەی زیاتری لەسەر ڕووداوەکە دەکات".
bas news-
