قه‌ره‌ته‌په.. نه‌خۆشییه‌كى مه‌ترسیدار له‌نێو پێشمه‌رگه و هاووڵاتیاندا بڵاوده‌بێته‌وه
له شاره‌دێى قه‌ره‌ته‌په، سه‌ر به خانه‌قین له سنووره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، 173 هاووڵاتى و پێشمه‌رگه تووشی نه‌خۆشییه‌كى مه‌ترسیدار ده‌بن، پزیشكێكى بنكه‌ى ته‌ندروستى شاره‌دێكه‌ش ئاشكرایده‌كات، ده‌رمانى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌كه زۆر گرانه و له تواناى كڕینى هاووڵاتیاندا، نییه.
دكتۆر ره‌قاد جه‌مال، له بنكه‌ى ته‌ندروستى شاره‌دێى قه‌ره‌ته‌په به ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز)ـى ڕاگه‌یاند " نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌كه نه‌خۆشییه‌كى مه‌ترسیدار له سنوورى شاره‌دێى قه‌ره‌ته‌په به‌ناوى (حه‌به‌ت به‌غداد) بڵاوبووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه به‌و هۆیه‌وه تا ئه‌مڕۆ 173 حاڵه‌تى توشبوون به نه‌خۆشییه‌كه تۆماركراوه، گوتیشی " له نێو توشبووه‌كاندا جیا له هاووڵاتى ئاسایی، نزیكه‌ى 40 پبَشمه‌رگه‌ش تووش بوون".
ئه‌و پزیشكه، گوتیشی :" چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌كه ده‌رمانێكى تایبه‌ته كه به بوتڵ له ته‌ندروستى دیاله‌وه بۆمان ڕه‌وانه ده‌كرێت و نرخه‌كه‌شی زۆر گرانه كه له نێوان 200 تا 300 دۆلاره له ده‌رمانخانه‌كان، بۆیه ڕه‌نگه له تواناى هاووڵاتیاندا نه‌بێت بیكڕن، به‌هۆى ئه‌وه‌ش ده‌رمانه‌كه كه‌مه ناتوانین بیده‌ین به نه‌خۆشه‌كان، به‌ڵكو ڕۆژانه له نه‌خۆشخانه‌دا چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كه‌ین".
وه‌ك سه‌رچاوه‌كان باسى ده‌كه‌ن، نه‌خۆشى "حه‌به‌ت به‌غداد" یان "حه‌به‌ت حه‌له‌پ" نه‌خۆشییه‌كه زیاتر تووشى منداڵان ده‌بێت كه جۆره مێشووله‌یه‌ك ده‌یگوازێته‌وه، هه‌ندێ جار نه‌خۆشییه‌كه ده‌گاته حاڵه‌تێكى مه‌ترسیدار.
bas news-
