خورماتوو.. کوڕ و باوکێک بەر دەستڕێژی گوللە دەکەون

خورماتوو.. کوڕ و باوکێک بەر دەستڕێژی گوللە دەکەون


لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوە لە گەڕەکی عەسکەری خورماتوو تەقە لە کوڕ و باوکێک کرا.


سەرچاوەیەک ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە گەڕەکی عەسکەریی شارۆچکەی خورماتوو، چەند چەکدارێکی نەناسراو، دەستڕێژی گوللە لە کوڕ و باوکێک دەکەن".


ئەو سەرچاوەیە، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو کوڕ و باوکە کوردن و خەلکی گەرەکی دوانزە ئیمامی شاری خانەقینن، باوکەکە بەھۆی ئەو دەستڕێژییەوە بریندارە، بەڵام کوڕەکەی بەناوی نوری سباح، گیانی لە دەست داوە".



گەڕەکی عەسکەریی شارۆچکەی خورماتوو، لە ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبیە، چەندین جارە بەھۆکاری نادیار، ھاووڵاتیان دەستڕێژی گوللەیان لێدەکرێت، بێ ئەوەی بکەری ئەو دەستڕێژییانە بزانرێت کێیە.
bas news-
Top