سەركردەیەكی مەهەپە ڕێگەیەك بۆ بەرگرتن لە سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بۆ توركیا دەدۆزێتەوە
مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر سه‌ركرده‌ی ده‌ركراوی مه‌هه‌په له نووسینێكیدا كه له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بڵاوی كردووەتەوه، جگه له‌وه‌ی دژایه‌تی خۆی بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌ربڕیوە، له هه‌مان كاتدا داوای له لایه‌نه‌كان كردووە به یه‌كڕیزی كار بكه‌ن تا نه‌یه‌ڵن سیسته‌می توركیا له په‌رله‌مانییه‌وه ببێت به سه‌رۆكایه‌تی.
ئاكشه‌نه‌ر كه هه‌وڵی زۆری دا ببێته جێگره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په و پاشان له مه‌هه‌په ده‌ركرا، پێی وایه ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان به جوانی كار بكه‌ن ده‌توانن نه‌یه‌ڵن پڕۆژه یاسای سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ئاكپارتی و مه‌هه‌په جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌و ده‌ڵێ "ده‌بێت له كاتی پروپاگەندهدا به جوانی بۆ خه‌ڵكی روون بكه‌ینه‌وه، كه سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی دیكتاتۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ئه‌گه‌ر هاووڵاتیانیش بزانن كه ئه‌و سیسته‌مه دیكتاتۆرییه ئه‌وكات له ریفراندۆم ده‌نگی پێویست ناهێنێ".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌گه‌ر سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بچێته ریفراندۆمه‌وه 37%ی ده‌نگه‌كان ده‌هێنێت و خه‌ڵك هۆشیاره ده‌نگی بۆ نادات.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاكپارتی پێی وایه ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی دڵخۆشی هاووڵاتیانی توركیا بوونی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تییه، چونكه له سیسته‌می په‌رله‌مانی توركیا له زیان زیاتر قازانجی نه‌كردووه، بۆیه له ریفراندۆم ده‌نگی پێویست ده‌هێنێت.
bas news-
