مەلایەک دەڵێ ئەوە پیاوەی نوێژ ناکات دەبێت ژنەکەی لێ بسەندرێ و بە یەکێکی دیکە بدرێت
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا، کە کە نزیکەی 2 خولەکە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاو کراوەتەوە، مەلایەک لە یەکێک لە گوتارەکانی، ئەوە دەخاتەڕوو کە ئەو کەسەی بڕوای بە نوێژ ھەیە و نایکات، یەکەم کار، بەحوکمی شەرعی لەگەڵ بکرێت، دەبێـت ھاوسەرگیرییەکەی لێ ھەڵبوەشێندرێتەوە و ژنەکەی لێ بسەندرێتەوە و بدرێتە کەسێکی دیکە.
ھەوروەھا دەڵێت: "ئەوەی نوێژ نەکات و لەگەڵ ژنەکەی جیماع بکات، وەک ئەوە زینا بکات و بە زیناکار لە قەلەم دەدرێـت، کاتێ:یش منداڵی دەبێت، منداڵەکانی شەرعی نین و منداڵی زینان، ھەروەھا قەدەغەیە بچێتە ناو مەکە و ئەو کەسەی نوێژ ناکات و ئاژەڵ سەرببڕێت، ئەوە گۆشتەکەی حەڕامە و کەس نابێـ بیخوات".
لەو گرتە ڤیدیۆیەدا، کە زۆرترین کۆمێنت و قسەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لەسەر گوتراوە، ئەو مەلایە، دەشڵێت: "ئەوەی نوێژ ناکات، واجبە ئەگەر حوکمی ئیسلامی ھەبێت، بە شمشێر لە ملی بدرێت، ناشبێت تەرمەکەی بشۆرێتەوە و ئەوەی بیشوات لە قیامەت تاوانبارە، ناشبێت نوێژی لەسەر بکرێـت و داوای لێخۆشبونی بۆ بکرێت، ھەروەھا ناشبێت لە گۆڕستانی موسڵمانان بنێژرێت، ئەگەر زیندوش بوو، میراتی باوکی بەرناکەوێت، چونکە کافرە، ئەگەر خۆشی مرد، میراتییەکەی دەچێتە بەیتولمال، لەبەرئەوەی بێ باوەڕە".
bas news-
