مەسیحیەکان لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم لە کەش و ھەوایەکی ئارام یادی حەزرەتی مەسیحیان کردەوە

مەسیحیەکان لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم لە کەش و ھەوایەکی ئارام یادی حەزرەتی مەسیحیان کردەوە


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری موسڵ ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ مەسیحیەکانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم کە لەلایەن ھێزی پێشمەرگە ئازادکراون، مەسحیەکان بە ئازادی رێوڕەسمی ئاینی خۆیان یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحیان دەکردەوە و ھێزی پێشمەرگەش ئەوانی دەپاراست.



"سەعید مەموزینی" بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ دەستی پێکرد و پرۆسەکەش زۆر بەباشی بەڕێوە دەچێت و گورزێکی کوشندەش لە داعش وەشێندراوە و ژمارەیەکی زۆریشیان لێ کوژراوە.



سەعید مەموزینی گوتی: تیرۆرستانی داعش لە داخی ئەو شکەستە سێ قوتابخانەیان لە گەڕەکەکانی سۆمەریە و فەیسەلیە و بەلەدیات تەقاندۆتەوە وھاوکات داوایان لە خەڵکی گەڕەکاکانی سوکەر و سەدیق و چەند گەڕەکی دیکە کردووە ماڵەکانیان جێبێڵن و بچنە گەڕەکی رەشیدیە.



باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ ئەو ناوچانەی کوردستان کە لەلایەن ھێزی پێشمەرگە ئازادکراون مەسیحیەکان بە ئازادی رێوڕەسمە ئاینییەکانیان بەڕێوەبرد و ھێزی پێشمەرگەش ئەوانی دەپاراست.
payamner-
Top