گروپێک بەناوی تیرۆرستانی داعش ھەڕەشەی کوشتن لە خاوەن کارگەکانی سنوری جەلەولا وقەرەتەپە دەکات

گروپێک بەناوی تیرۆرستانی داعش ھەڕەشەی کوشتن لە خاوەن کارگەکانی سنوری جەلەولا وقەرەتەپە دەکات


بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان له خانەقین ئاشکرایکرد، گروپێک لە ناوچەکە بەناوی داعش ھەڕەشەی لە خاوەن کارگەکانی ناوچەکە کردووە گەر ھەر یەکێک لەوانە ١٠ھەزار دۆلاریان پێنەدات خاوەنەکانیان دەکوژن و کارگەکانیشیان دەسووتێنن، ئەوانیش پێشمەرگەیان ئاگادار کردۆتەوە.



"شێخ جەعفەر شێخ مستەفا" بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "لە سنوری جەلەولا و قەرەتەپە شەوی رابردوو گروپێک بەناوی تیرۆرستانی داعشەوە ئاگاداریەکیان داوەتە کارگەکانی بلۆک و غەسالە و ئەوانە ھەڕەشەی ئەوەیان لێکردوونە گەر ھەر یەکە لەوانە ١٠ھەزار دۆلار نەدات بە ئەوان خاوەن کارگەکان دەکوژن و کارگەکانیشیان دەسووتێنن.



شێخ جەعفەر شێخ مستەفا گوتی: خاوەن ئەو کارگانەش ھاتوونەتە لای ھێزی پێشمەرگە سکاڵایان کردووە و ھێزێکی پێشمەرگەش لە لیوای سێ چۆتە ناوچەکە بۆ ئەوەی پارێزگاریان لێ بکات.



وتیشی، ئەو گروپە ھەر عەرەبی ناوچەکەن و لەگەڵ داعشدان و شەوانە کە تاریک دادێت دەچنە گوندەکان و ئەو ھەڕەشەیە دەکەن، لەبەر ئەوەی داعش خۆ لە موسڵ و ناوچەکانی خۆی نایەت لەو ناوچانە ھەڕەشە لە خەڵکی بکات.



شێخ مستەفا باسی لەوەشکرد، ئەو گروپەی پێشتریش کە شەوانە بە ماتۆرسیکل دەھاتنە ناوچەکە و کردەوەی تیرۆرستیان ئەنجام دەدا و تاوەکو ئێستا ماون و دەستگیرنەکراون.
payamner-
Top