پۆلیس سێ ئه‌گه‌ر بۆ سوتانی كچه خوێندكاره‌كه‌ی زانكۆی ئیشق دیاریده‌كات
16ی ئه‌م مانگه، پۆلیسی سۆران له‌كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك ئاگاداركرایه‌وه له‌ماڵێكدا له شارۆچكه‌ی بلێ سه‌ر به قه‌زای مێرگه‌سور، كه‌به‌هۆیه‌وه خوشك و برایه‌ك به‌سه‌ختی سوتان و دوای ره‌وانه‌كردنیان بۆ نه‌خۆشخانه كچه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
نه‌قیب هاواری ئه‌رگوشی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران به‌خه‌ندان-ی وت "راپۆرتی پزیشكی دادیمان بینیوه‌و په‌یوه‌ندیمان به‌نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێره‌وه كردووه ئه‌وانیش ده‌ڵێن نه‌مانتوانیوه وته‌ی ساروین وه‌ربگرین به‌هۆی زۆری سوتانه‌كه‌یه‌وه كه‌له‌سه‌دا 85ی له‌شی سوتابوو".
وتیشی "تاوه‌كو ئێستاش براكه‌ی له‌نه‌خۆشانه‌یه‌و نه‌توانراوه وته‌ی وه‌ربگیرێت، هیچ سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر باوكی نییه هه‌ربۆیه‌ش ده‌ستگیرنه‌كراوه، ئه‌وانه‌شی له‌باره‌یه‌وه ده‌وترێت هێشتا قسه‌یه، هیچ كه‌سێكیش ئاماده‌نه‌بووه یان سكاڵا تۆماربكات یان زانیاری دروستبدات له‌سه‌ر دۆسیه‌كه".
سه‌روین له‌دایكبوی ساڵی 1995ه، خوێندكاری قۆناغی دووه‌می زانكۆی ئیشق بووه‌له‌شاری هه‌ولێر، (ب،ن،ع) پیشه‌ی خوێندكاره‌و له‌ئێستادا له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌و دۆخی ته‌ندروستی جێگیر نییه.
پۆلیس له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له سێ ئه‌گه‌ر ده‌كات، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران ده‌ڵێت "وه‌كو پۆلیس ناتوانین به‌دڵنیایی بڵێین رووداوه‌كه قه‌زاو قه‌ده‌ره ناشتوانین بڵێین خۆی خۆی سوتاندووه، ناشتوانین بڵێین یه‌كێك سوتاندویه‌تی".
جه‌ختیشیكرده‌وه، له‌پزیشكی دادوه‌ری هه‌ولێر دڵنیایان كردووه‌ته‌وه كه "جگه‌له شوێنی سوتاوی هیچ برینێكی تر به‌جه‌سته‌ی ساروینه‌وه نه‌بووه، چونكه سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ دوێنێ رایگه‌یاندبوو كه‌شوێنی چه‌قۆ به‌ده‌ستیه‌وه دیاربووه".
ئێواره‌ی دوێنێ سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌نوسراوێكدا رایگه‌یاند "له‌گێڕانه‌وه‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و خانه‌واده‌یه هاتووه، 15ی/12/2016 بابی سه‌روین سه‌ره‌تا به‌چه‌قۆ له‌ده‌ستی سه‌روینی داوه، دواتر به‌نزینی پێداكردووه‌و ئاگری لێبه‌رده‌واوه‌و سوتاوه، برایه‌كیشی به‌هه‌مان هۆكار له‌نێو ماڵه‌وه سوتاوه به‌ڵام براكه‌ی له‌ژیاندا ماوه، هۆكاری ئه‌و رووداوه‌ش بۆ مه‌سه‌له‌ی خوازبێنی كچه‌كه ده‌گێڕنه‌وه".
سۆران عومه‌ر، ئه‌مڕۆ به‌خه‌ندان-ی وت "ئێمه قسه‌مان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌یدا نه‌كردووه، له‌رێگه‌ی خانه‌واده‌كه‌یی و كه‌سه نزیكه‌كانیه‌وه زانیارمان به‌ده‌ستگه‌یشتووه كه‌باوكی سوتاندویه‌تی...ئێمه چاوه‌ڕوانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسین له‌سه‌ر رووداوه‌كه".
به‌ڵام شه‌وی رابردوو باوكی سه‌روین به كه‌ناڵی كوردستان 24 ی راگه‌یاند "من سه‌روینم به كرێكاری گه‌وره كردووه و نه‌مكوشتووه و نه‌مسووتاندووه و ھیچ دایك و باوكێك دەستیان ناچێتە كوشتنی ڕۆڵەكانیان".
پۆلیسی سۆران له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی ته‌واوبوونی پرسه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وته له‌كه‌سوكارو كه‌سه نزیكه‌كانی وه‌ربگرێت و بگات به ئه‌نجامێك له‌باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌روینه‌وه.
وته‌بێژی پۆلیسی سۆران وتی "ئێمه له‌گه‌ڵ خاڵی و كه‌سوكاره‌كه‌شی قسه‌مان كردووه هیچ كه‌سێك ئاماده‌نیه بێت و قسه‌ی له‌سه‌ر بكات له‌ئێستادا".
رونیشیكرده‌وه "هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆ ده‌ركه‌وتنی راستی رووداوه‌كه به‌ڵام هێشتا خێزانه‌كه له‌پرسه‌دان، ته‌نانه‌ت باوكی باوكی سارویشنیش ده‌ستی سوتاوه، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه‌ساروینیان هێناوه‌ته نه‌خۆشخانه ئاماده‌نین قسه بكه‌ن كه‌خزمی یه‌كترن، ئێمه چاوه‌ڕوانین براكه‌ی هۆشی بێته‌وه‌و پرسه‌كه‌ی ته‌واو ببێت دواتر بانگێهشتیان ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنی وته‌كانیان".
وته‌بێژی پۆلیس رونیشكرده‌وه، ئه‌و كوڕه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رویندا هه‌بووه خزمی نزیكی خۆیه‌تی، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌وترێت كه‌سێكی سۆرانی هاتووه‌ته داوای راست نییه‌و دووره له‌راستیه‌وه.
زیا پترس سلێوه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێم بۆ خه‌ندان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌وه‌ی روویداوه تاوانێكه‌و وه‌كو ده‌سته به‌دواداچون بۆ كه‌یسفی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن "به‌داخه‌وه له‌هه‌رێم كه‌یسێكی زۆرمان هه‌یه كه‌توندو تیژی دژی ئافره‌تان كراوه‌ن چاوه‌ڕوانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسین".
xendan_
