میدیای په‌یه‌ده: به‌گوله‌ی سوپای توركیا 3 برا له‌سنوری رۆژئاوای كوردستان كوژران
به‌پێی ئاژانسی هاوارنیوز-سه‌ربه په‌یه‌ده- شه‌وی رابردوو شه‌ش هاوڵاتی رۆژئاوای كوردستان هه‌وڵیانداوه له‌نزیك گوندی حه‌مدونه، سنوری توركیا تێپه‌ڕێنن‌و بچنه ئه‌و وڵاته، "له‌لایه‌ن سوپای توركیا گوله‌باران كراون‌و له ئه‌نجامدا سێ برا به‌ناوه‌كانی ره‌ئفه‌ت عوسمان، فیراس عوسمان‌و مه‌زهه‌ر عوسمان، گیانیان له ده‌ستداوه".
هه‌ربه‌پێی هه‌واڵه‌كه"سێ ژنی تریش كه له‌ناو هه‌مان گروپدابوون به ناوه‌كانی ئایات خه‌لیل ته‌مه‌ن 18 ساڵ، سامیه حه‌مود ته‌مه‌ن 24 ساڵ كه خه‌ڵكی شاری ته‌ل ته‌مر بوون له‌گه‌ڵ ئه‌مینه محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 24 ساڵ كه خه‌ڵكی شاری قامیشلۆیه بریندار بوون".
دوای ئاگاداركردنه‌وی هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان له‌و روداوه، ژنه برینداره‌كان‌و ته‌رمی هه‌ر سێ براكه گواستراونه‌ته‌وه بۆ شاری درباسیه‌و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی بۆ برینداره‌كان كراوه‌و له‌نه‌خۆشخانه ده‌رچوون، ته‌رمی كوژراوه‌كانیش راده‌ستی كه‌سوكاریان كراونه‌ته‌وه.
گوندی حه‌مدونه ده‌كه‌ویته نێوان شاری درباسیه‌و عامودا سه‌ر به كانتۆنی جه‌زیره و هاوسنوره له‌گه‌ڵ توركیا.
ئه‌وه یه‌كه‌مجارنییه به‌گوله‌ی سوپای توركیا هاوڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن، پێشتریش چه‌ندجارێك سوپای توركیا هاوڵاتییانی ناوچه سنوریه‌كانی گوله‌باران كردووه‌و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌و كه‌سانه ویستویانه سنوری توركیا تێپه‌ڕێنن.
xendan -
