ڕێباز بێرکۆتی: پڕۆژەی جیاکردنەوەی سلێمانی لە کوردستان شکستێکی گەورەی هێنا
ڕێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند: “بابەتی پڕۆژەی جیاکردنەوەی سلێمانی، پەیوەندی بە هەموو کوردستانەوە هەیە، نەک پارێزگایەک، شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق، بە دەستوور ڕێکخراوە، هیچ لایەنێک نەگەیشتووەتە ئەو بۆچوونەی فیدرالییەتی پارێزگاکان سەرکەوتوو بێت”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: “لە ڕەهەندی سیاسییەوە، هەر کەسێک مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەغدا بکات، کارێکی نەشیاوە، بەدەر لە ڕێککەوتنی سیاسی، سەرکەوتوو نابێت، جا هەر کەسێک ئەوە بکات، چونکە دەبێت ئەو کارە بە دەستە جەمعی بێت کە شێوەی مامەڵە لەگەڵ بەغدا چۆن بێت؟”.
بێرکۆتی جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆژەی جیاکردنەوەی سلێمانی یان بەستنەوەی بە بەغدا، شکستی هێناوە و “ئەوەشی پشتیوانییان لێ کردووە، پەشیمانن و یەکێتیش بەهیچ شێوەیەک پشتیوانی لەو پڕۆژەیە ناکات”.
باسنیوز
