لە هەولێر گرووپی كۆمپانیاكانی كاروانچی كۆنفرانسی ساڵانەی ساز كرد
لە كۆنفرانسەكەدا گرووپی كۆمپانیایاكانی كاروانچی پلانی ئابووریی خۆی بە هاوكاریی كۆمپانیای فێرست رای كە یەكێكە لە كۆمپانیا بە تواناكان و بنكەی سەرەكیی لە هەولێرە خستە روو . هەردوو كۆمپانیا ماوەی دوو ساڵە بە هاوكاریی یەكتر كارەكانیان رادەپەڕێنن.
بە هەمان شێوە یەكێك لە پلانە نوێیەكانی كۆمپانیای كاروانچی مۆركردنی گرێبەستی شەریكایەتیی لەگەڵ كۆمپانیای بابیلۆن.
كۆمپانیای بابیلۆن سەرجەم كارەكانی راگەیاندنی ئەو كۆمپانیایە لە ئەستۆ دەگرێت.
پلانە نوێیەكانی گرووپەكە زیادكردنی ژمارەی بریكارەكانیەتی هەروەها پاڵپشتیكردنی بریكارەكانیانە بە 5000 ئامێری ساردكەرەوە و كاركردن بۆ زیادكردنی بەرهەمەكانیان لە تێكڕای بازاڕی عێراقیدا.
لەو كۆنفرانسەدا دكتۆر ئەحمەد هەریدی بەڕێوەبەری بازرگانیی كۆمپانیاكە كارەكانی خۆیانی لە ساڵی 2016 بە تێروتەسەل خستە روو و رای گەیاند كە لەو ساڵەدا توانیویانە كارەكانیان بە رێژەی 40% بەرەو پێش ببەن. هەروەها گوتی كە كاروانچی توانیویەتی بە ماوەیەكی خێرا ركابەریی كۆمپانیا جیهانییەكان بكات.
گرووپی كۆمپانیاكانی كاروانچی لە ساڵی 2016 دا خواردنەوەی بەهێزكردنی بە ناوی (فایەربۆڵا) بۆ یەكەمین جار خستە بازاڕەوە.
جێی باسە بنكەی سەرەكیی گرووپی كۆمپانیاكای كاروانچی لە شاری كەركووكە و 12 جۆر لە شەربەت و خواردنەوە غازییەكان و خواردنەوەی بەهێزكردن بەرهەم دەهێنێت و لە ساڵی 2016 دا 18% پێویستییەكانی بازاڕی عێراقی دابین دەكات بە بەراوردكردن بە ساڵی پێشوو 11% ی زیاد كردووە.
ئامادە كردنی : خەلیل بلەیی
