هەولێر.. ئامادەکاریی ئەمنی بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ دەکرێت

 هەولێر.. ئامادەکاریی ئەمنی بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ دەکرێت
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، کە ئامادەکاریی ئەمنی بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی 2017 لە شارەکە، کراوە و لەبارەی ئاهەنگەکانیش، بەرپرسێکی پارێزگا روونکردنەوە دەدات.

رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کە پۆلیس بە هەماهەنگیی ئاسایشی ناوشار و پۆلیسی فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی همەوو ئامادەکارییەکیان بۆ شەوی سەری ساڵی نوێ کردووە و هێزەکان هەماهەنگییەکی تەواویان لە نێواندایە.

سەبارەت بە ئەنجامدانی ریوڕەسمی تایبەت بە شەوی سەری ساڵی نوێ، ھەمزە عەبدولڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای ھەولێررایگەیاند، کە قیرانی دارایی رێگرە لە ئەنجامدانی چالاکیی و ئاهەنگەکان لە شەوی سەری ساڵدا، ”حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرنامەیدا نییە و ناشتوانێت بەھۆی کێشەی داراییەوە ھیچ ئاھەنگێک بۆ پێشوازیکردن لەساڵی نوێ ئەنجام بدات“.

لەگەڵ ئەنجام نەدانی هیچ جۆرە ئاهەنگێک لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە، هەروەک هەمزە عەبدوڵڵا رایگەیاند، رێوشوێنی ئەمنیی و خزمەتگوزاریی هاوشێوەی ساڵانی رابردوو گیراونەتە بەر.















باسنیوز
Top