بوومەرلەزەیەک پارێزگای دهۆکی هەژاند
ئێوارەی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی (3.8) پلە پارێزگای دهۆک و دەورووبەری گرتەوە.
شەممە 24/12/2016، بەڕێوبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، لە ڕاپۆرتێکیدا کە لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسووک) بڵوی کردەوە، ئاشکرای کرد، کە ئەمڕۆ کاتژمێر (3)ی دوای نیوەڕۆ، بەکاتی هەولێر بوومەلەرزەیەک بەگوڕی (3.8) پلەی پێوەری رێختەر بە دووری (12)کم باشوری گوندی سینا نزیک شاروچکەی شاریا بە قوڵای (6)کم ڕوویدا.
بەڕێوبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.
BAS NEWS-
