بەوێنە.. مەسیحییەکان لە بەرتللە یادی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا دەکەنەوە
هاووڵاتییانی مەسیحی لە دەشتی نەینەوا دوای نزیکەی سێ ساڵ، بە ئازادی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د. خ.) دەکەنەوە.
بەپێی زانیارییەکان، نزیکەی 500 هاووڵاتیی مەسیحی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسایان لە شاردێی بەرللە لە قەزای حەمدانییە لە دەشتی نەینەوا کردەوە.
لە میانەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2016، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان شارەدێی بەرتللە و هەموو ناوچە مەسیحینشینەکانی دەشتی نەینەوایان رزگار کردەوە.
دوای رزگارکردنەوەی ئەو ناوچانە، پێشمەرگە وەک دڵنیاییدان بە هاووڵاتییە مەسیحییەکان، خاچیان لەسەر کڵێساکان بەرزکردەوە و یەکەم زەنگی کڵێسایان لە چەند ناوچەیەک لێدا و هاووڵاتییانی مەسیحیش سوپاسی هێزەکانی پێشمەرگەیان کرد، کە ناوچەکانیان رزگار کردوونەتەوە و داوایان دەکرد بخرێنە سەر نەخشەی هەرێمی کوردستان.
BAS NEWS-
