سەردەشت.. گەنجێکی کورد نزیکەی یەک مانگە بێ سەروشوێنە
بەپیی هەواڵی ماڵپەڕی ڕۆژی کورد، ئەو گەنجە کوردە ناوی ئاریا حەسەننەژاد، کوڕی ڕەحیمی حاجی عەبدوڵا قوڵەسووری خەڵکی سەردەشت، تەمەن 20 ساڵان، ماوەی یەک مانگە بێسەروشوێنە و تا ئێستاش هیچ هەواڵێکی لێ نەزانراوە.
سەرجەم هەوڵی بنەماڵەی ناوبراو بۆ بینینەوەی کوڕەکەیان تا ئێستا بێ کەڵک بووە، باس لەوە دەکەن ئەو گەنجە کوردە، سەرقاڵی کاری هونەری و میوزیک بووە.
لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا چەندین حاڵەتی ونبوون و بێسەروشوێنبوونی خەڵک لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕووی داوە، کە دەکرێ ئاماژە بە چەند حاڵەتێک لە سێ شاری بانە، بۆکان و شنۆ بکەیەن.
BAS NEWS-
