پهیامى پیرۆزبایی ڕاوێژكاری ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان
ڕاوێژكاری ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان، پهیامێكى پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح سڵاوی خوای لە سەر بێ، ئاراستەی گشت خەلکی کوردستان و بە تایبەت برایانی مەسیحی لە کوردستان و گشت مەسیحیەکانی جیهان دەکات.
مهسروور بارزانى، ڕاوێژكاری ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان، له پهیامهكهیدا، وێڕاى پیرۆزبایی له برا مهسیحییهكان، هاوكات دهنووسێت :" سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین، کە لە جەنگی دژی تیرۆردا بە گیانی خۆیان گشت هاوولاتیانی کوردستانیان بە بێ جیاوازی پاراست و پارێزەری بەها و پیرۆزیەکانی گشت ئایین و ئایینزاکان بوون. سڵاو بۆ گیانی پاکی پێشمەرگە شەهیدەکانمان و گشت شەهیدانی جەنگی دژ بە تیرۆر. سەری رێز بۆ خانەوادە سەربەرزەکانی شەهیدان دادەنوێنم و هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زووتر بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازم.
دهقى پهیامهكه:
بە بۆنەی جەژنی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح سڵاوی خوای لە سەر بێت
بە بۆنەی جەژنی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح سڵاوی خوای لە سەر بێ، گەرمترین پیرۆزباییم ئاراستەی گشت خەلکی کوردستان و بە تایبەت برایانی مەسیحیمان لە کوردستان و گشت مەسیحیەکانی جیهان دەکەم.
هەر لەم بۆنەیەدا سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین، کە لە جەنگی دژی تیرۆردا بە گیانی خۆیان گشت هاوولاتیانی کوردستانیان بە بێ جیاوازی پاراست و پارێزەری بەها و پیرۆزیەکانی گشت ئایین و ئایینزاکان بوون. سڵاو بۆ گیانی پاکی پێشمەرگە شەهیدەکانمان و گشت شەهیدانی جەنگی دژ بە تیرۆر. سەری رێز بۆ خانەوادە سەربەرزەکانی شەهیدان دادەنوێنم و هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زووتر بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازم.
کوردستان هەمیشە شوێنی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ئایین و ئاینزاکان بووە و لەم دۆخە سەختانەی ئەم دواییەشدا سەلمێندرا، کە هیچ فاکتەرێک ناتوانێ ئەم پێکەوەژیانە لەبار ببات. لەم کاتانەی ناوچەکە لە ئاگری شەڕی تایفی و تۆڵەسەندن و توندووتیژیدا دەسووتێ، کوردستان پەناگەی هەموو لایەنە ناکۆکەکان بووە، بۆیە کوردستانییەکان سەلماندیان کە شایستەی ئەوەن وڵاتەکەیان بە گیانێکی کوردستانیانە بەڕێوە بچێت و چارەنووسیان بە دەست خۆیان بێ و سەربەخۆ بەرەو داهاتوویەکی پرشنگدار هەنگاو بنێن.
لەم بۆنە پیرۆزەدا ئاواتەخوازم هەرچی زووتر ئاشتی و ئارامی باڵی بەسەر ناوچەکەدا بکێشێ و کۆتایی بە خوێنڕشتن و وێرانکاریی زیاتر بهێنرێت.
BAS NEWS-
