له بازاڕێكى سۆران 9 دوكانى هاووڵاتییان سووتان
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه له بازاڕێكى شارى سۆران، چه‌ندین دووكانى هاووڵاتییان سووتان و زیانێكى زۆرى ماددى به‌ر خاوه‌نه‌كانیان كه‌وت.
رائید به‌یار باڵه‌كى، به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى سۆران، به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند :" ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24-12-2016 تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى سۆران، ئاگاداركرانه‌وه به‌بوونى رووداوێكى ئاگركه‌وتنه‌وه له‌بازاڕى پیشه‌سازى كۆن له‌شارى سۆران، ده‌ست به‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنه‌كه‌و توانیان ئاگره‌كه كۆنتڕۆل بكه‌ن.
به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى سۆران، گوتیشى :" به‌داخه‌وه رووداوه‌كه بووه هۆى سووتانى 9 دوكانى هاووڵاتییان و زیانى زۆرى ماددیان به‌ركه‌وت".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ڕووداوه‌كه زیانى گیانى به‌دواوه نه‌بوو، :" گومان ده‌كرێت، ئه‌م رووداوه به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه ڕووی دابێت".
BAS NEWS-
