تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌رزى یه‌كه‌م له گه‌رمیان دواده‌خرێت
به‌پێی نووسراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كفرى، كه ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانى سنووره‌كه‌ى كردووه، دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، بڕیار دراوه تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌رزى یه‌كه‌م له 21ى 1ى 2017 ده‌ست پێبكات.
به‌پێی نووسراوه‌كه، دواى ئه‌وه‌ى ڕه‌زامه‌ندى وه‌زیری په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان وه‌رگیراوه، بڕیار دراوه، تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌رزى یه‌كه‌م له ڕۆژى 21ى 1ى 2017 ده‌ستپێ بكات و له ڕۆژى 30ى 1ى 2017 كۆتایی پێبێت.
هه‌روه‌ها ده‌وامى فه‌رمى وه‌رزى دووه‌م له ڕۆژى پێنجشه‌مه 2ى 2ى 2017 ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
BAS NEWS-
