ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌سه‌ر پشووى سبه‌ینێ ده‌بن به دوو به‌شه‌وه
ناوچه كوردستانییه‌كى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر پشووى سبه‌ینێ به بۆنه‌ى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیح ده‌بن به دوو به‌شه‌وه، شارى خانه‌قین له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانیدا ده‌یكات به پشوو، له خورماتووش ده‌وامى فه‌رمییه.
یوسف ئیبراهیم، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خانه‌قین، به ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند "به‌بۆنه‌ى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیسا مه‌سیح، سبه‌ینێ 25/12/2016 له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى سنوورى خانه‌قین پشووى فه‌رمییه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو، به ئاژانسی (باس‌نیوز) ى گوت "له‌سه‌ر بڕیارى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سبه‌ینێ و دوو سبه‌ى له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت له خورماتوو ده‌وامى فه‌رمییه، به‌ڵام ته‌نها بۆ برا مه‌سیحییه‌كان ده‌كرێته پشوو".
هه‌فته‌ى ڕابردوو، به بۆنه‌ى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیح، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕۆژى 25/12/2016 ى له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى هه‌رێمدا كرد به پشووى فه‌رمى .
BAS NEWS-
