خورماتوو.. ھاووڵاتییەکی عەرەب بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچکەی خورماتوو ڕایدەگەیەنێت کە لە خورماتوو، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، ھاووڵاتییەکیان بە دەستڕێژی گوللە کوشت.
محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچکەی خورماتوو، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 24/12/2016، لە گەڕەکی ئیمام ئەحمەدی شارۆچکەی خورماتوو، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، دەستڕێژی گوللەیان لە ھاووڵاتییەکی عەرەبی خەڵکی شارەدێی سلێمان بێگی سەر بە خورماتوو، بە ناوی ئەحمەد جەمیل عەبدوڵڵا، تەمەن 31 ساڵ کرد، لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا".
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچکەی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "دوای ڕووداوەکە، چەکدارەکان بۆ شوێنی نا دیار ھەڵھاتوون، تەرمی ھاووڵاتییەکەش بۆ نەخۆشخانەی پزیشکی دادوەری لە کەرکووک، گواستراوەتەوە".
BAS NEWS-
