ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیح پیرۆز ده‌كات
دەقی پەیامی پیرۆزبایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی عیسای مەسیح:
به‌گه‌رمى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیح "سڵاوى خواى لێبێت"، له گشت خوشك و برایانى مه‌سیحى له كوردستان و عیراق و ته‌واوى جیهان و له هه‌موو مرۆڤایه‌تى پیرۆز دەکات. هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه پیرۆزه ببێته جه‌ژنى گه‌ڕانه‌ى ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ خوشك و برایانى مه‌سیحى له كوردستان و عیراق و جه‌ژنه‌كانى داهاتوو له سایه‌ى سه‌ركه‌وتن و ڕزگاركردنى ته‌واوى ناوچه‌كانیان له ده‌ستى تیرۆر و له‌ناوبردنى تیرۆرستان بكه‌ینه‌وه، به سه‌ركه‌وتوویى و سه‌رفرازى بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان.
ئه‌مساڵ جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیح "سڵاوى خواى لێبێت" له كاتێكدا دێته‌وه، كه خۆشبه‌ختانه وێڕاى شكاندنى تیرۆرستان و ده‌ركردنیان له ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوانى كوردستان و عیراق، به‌داخه‌وه هێشتا چه‌ندین شوێنى دیكه‌ى خوشك و برایانى مه‌سیحى و پێكهاته‌كانى دیكه له‌ژێر چه‌پۆكى ڕه‌شى تیرۆردا ماون و بە سه‌دان هه‌زار كه‌س له خوشك و بریانى مه‌سیحى و پێكهاته‌كان، له میوانداریى خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، ژیانى ئاواره‌یى و سه‌ختییه‌كانى به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌م بۆنه‌یه‌وه وێڕاى ڕێز و پێ‌زانین بۆ میوانپه‌روه‌رى و میواندۆستیى خه‌ڵكى كوردستان، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى ده‌كاته‌وه كه سه‌ره‌ڕاى هه‌موو قه‌یرانه‌كانیش، له هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كانى بۆ خزمه‌تكردنى ئاواره و په‌نابه‌ران له خوشك و برایانى مه‌سیحى و پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى دیكه و له‌پێناو مانه‌وه و به‌رده‌وامیى كه‌لتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى، به‌رده‌وام ده‌بێت.
هیوادارین هه‌موومان پێكه‌وه جه‌ژن و بۆنه‌كانى دیكه له سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانى و نه‌مانى تیرۆر و ئاشتى و ئاوه‌دانیدا بكه‌ینه‌وه. دووباره جه‌ژنه‌كانى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیح "سڵاوى خواى لێبێت"، و سه‌رى ساڵى تازه‌ى زایینى پیرۆز بێت. هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن.
kdp-
