ئه‌وقاف: 300 کوردی نێو داعش کوژراون

ئه‌وقاف: 300 کوردی نێو داعش کوژراون
بەرپرسی پێوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف پێوەست بەو کوردانەی بوون بە داعش، دەڵێ، 300 کورد کە چووبوونە ریزیانەوە کوژراون و، زۆرێکیش لەوانه‌ی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە چوونەتە نێو داعشه‌وه‌ کوژراون.



(مەریوان نەقشبەندی) بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، لە سەرەتای دروستبوونیانەوە تائێستا 300 چەکداری کوردی نێو داعش کوژراون. ئەو چەکدارانە لە هەرسێ پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک چووبوونه‌ نێویانه‌وه‌ و سەرجەمیان کوژراون؛ هه‌ڵبه‌ت بەشێکیان لە لایەن هێزی پیشمەرگەی کوردستان و بەشێکیشیان لە لایەن فڕۆکەی هاوپەیمانانه‌وه‌ و هه‌ندێكیش لە لایەن داعش خۆیانەوە کوژراون بە تۆمەتی ئەوەی کە سیخوڕییان کردووە.''

دەشڵێ، "ئەو چەکدارانە پلەی زۆر بەرزیان هەبووە لەنێو داعشدا و لە دژی هێزەکانی پێشمەرگە بەکار دەهێنران، هەروەها لە سنووری رۆژهەڵاتی کوردستانیش خەڵکێک چوونەتە نێو داعشەوە، بەڵام سەرجەمیان کوژراون.''

ئاماژەیشی دا کە داعش ژن و خێزانی کوژراوەکانی داعشی داوەتە چەکدارەکانی دیکە و، بە زۆر هاوسەرگیریی پێکردوون و بەشێکیشی ناردوون بۆ سووریا.

(نەقشبەندی) گوتیشی، ڕێژه‌یه‌كی زۆر داعش کوژراون کە بەشی هەرەزۆری لەسەر دەستی پێشمەگە کوژراون و بەشێکیش بەهۆی ئەوەی کە رایانکردووە داعش خۆیان گوللەبارانی کردوون.

ئه‌و هه‌روه‌ها زانیارییشی دا كه‌، ئەو کوردانەی کە چوونەتە نێو داعشه‌وه‌ بە خێزانەوە چووبوون، بەڵام بەشێکی زۆر کەم ماون و ئه‌وانی دیكه‌ کوژراون.
kdp-
Top