نهقشبهندی: ئهو كوردانهی لهنێو داعش كوژراون، خێزانهكانیان دراون بهچهكدارهكانی دیكه
بەرپرسی پێوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف ئاشكرای كرد، ئهو کوردانهی چووبوونە ریزی داعش و پاشان کوژراون، ژن و خێزانی کوژراوەکانی داوەتە چەکدارەکانی دیکە و، بە زۆر هاوسەرگیریی پێکردوون و بەشێکیشی ناردوون بۆ سووریا.
مەریوان نەقشبەندی راگەیاند، لە سەرەتای دروستبوونیانەوە تائێستا 300 چەکداری کوردی نێو داعش کوژراون. ئەو چەکدارانە لە هەرسێ پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک چووبوونه نێویانهوه و سەرجەمیان کوژراون؛ ههڵبهت بەشێکیان لە لایەن هێزی پیشمەرگەی کوردستان و بەشێکیشیان لە لایەن فڕۆکەی هاوپەیمانانهوه و ههندێكیش لە لایەن داعش خۆیانەوە کوژراون بە تۆمەتی ئەوەی کە سیخوڕییان کردووە.''
وتیشی، "ئەو چەکدارانە پلەی زۆر بەرزیان هەبووە لەنێو داعشدا و لە دژی هێزەکانی پێشمەرگە بەکار دەهێنران، هەروەها لە سنووری رۆژهەڵاتی کوردستانیش خەڵکێک چوونەتە نێو داعشەوە، بەڵام سەرجەمیان کوژراون."
ئاماژەی بهوهدا کە داعش ژن و خێزانی کوژراوەکانی داعشی داوەتە چەکدارەکانی دیکە و، بە زۆر هاوسەرگیریی پێکردوون و بەشێکیشی ناردوون بۆ سووریا.
نەقشبەندی ئهوهشی خستهروو، ڕێژهیهكی زۆر داعش کوژراون کە بەشی هەرەزۆری لەسەر دەستی پێشمەگە کوژراون و بەشێکیش بەهۆی ئەوەی کە رایانکردووە داعش خۆیان گوللـەبارانی کردوون.
باسی لهوهش كرد، ئەو کوردانەی کە چوونەتە نێو داعشهوه بە خێزانەوە چووبوون، بەڵام بەشێکی زۆر کەم ماون و ئهوانی دیكه کوژراون.
payamner-
