سەرۆكی هەرێم: لە كوردستاندا هەرگیز هزری تیرۆر و جیاكاریی ئایینی و تاییفی جێگەی نابێتەوە
بهبۆنهی هاتنهوهی جهژنی لهدایكبوونی حهزرهتی مهسیح، سهرۆكی ههرێمی كوردستان پیرۆزبایی له كریستیانهكان كرد، رایگهیاند، كوردستانیش هەمیشە پەناگە و پاڵپشتی خوشك و برا كریستیانەكان و بەهاكانی پێكەوەژیان دەمێنێتەوە. لە كوردستاندا هەرگیز هزری تیرۆر و جیاكاریی ئایینی و تاییفی جێگەی نابێتەوە.
ئهوهش پهیامهكهیه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خۆشك و برایانی خۆشەویستی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای جەژنێكی پڕ لە خۆشی و شادییان بۆ دەخوازم.
بەهۆی پەلاماری دڕندانەی تیرۆریستان بەشێكی زۆری خوشك و برا كریستییانەكانمان ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووە و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان، هیوادارم پاش تێكشكاندنی تیرۆر و نەمانی هەڕەشەكان بە ئاسوودەیی و دڵنیایی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
لەم بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانم كە خوشك و برا كریستییانەكان لەوە دڵنیا بكەمەوە كە پێشمەرگە بەخوێنی خۆی بەرگری لە كوردستان كرد و خوشك و برا مەسیحییەكان و پێكهاتەكانی تریشی پاراست و ناوچەكانی ئازاد كرد، كوردستانیش هەمیشە پەناگە و پاڵپشتی خوشك و برا كریستیانەكان و بەهاكانی پێكەوەژیان دەمێنێتەوە. لە كوردستاندا هەرگیز هزری تیرۆر و جیاكاریی ئایینی و تاییفی جێگەی نابێتەوە. ئێمە هەموومان لە مرۆڤایەتیدا برا و هاوبەشین و هیچ هێز و هزرێكی شەڕانگێز ناتوانێ برایەتی و پێكەوەژیانمان تێكبدات.
هیوادارم ئهم جهژنه ببێته مایهی خێر و بەختەوەری بۆ ئێوەی ئازیز و هەموو ساڵێک لە ئارامی و ئازادیدا جەژنەکانتان پیرۆز بکەن
payamner-
