ده‌زگایه‌كی خێرخوازیی به‌هانای 450 خێزانی ئاواره‌وه ده‌چێت
له‌كه‌مپی سێودینان (خازر2) تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ هاوكاریكردنی 450 خێزانی ئاواره‌ی شاری موسڵ به‌ڕێوه‌بردو هاوكارییان كردن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كه‌مپی سێودینان (خازر 2) كه تایبه‌ته به ئاواره‌كانی شاری موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، كه به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكردنی شاره‌كه‌یانه‌وه ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتوه‌و روویان له كه‌مپه‌كه كردوه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كه‌ی پێسپێردراوه، له هه‌ڵمه‌تێكی فراواندا تیمه‌كانی ده‌زگا پێداویستیه رۆژانه‌ییه‌كانی به‌سه‌ر دابه‌شكردن، له‌وانه، دابه‌شكردنی پارسێلی پاككه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌ت و گۆشتی سور به‌سه‌ر 450 خێزانی ناو كه‌مپه‌كه‌دا.
payamner-
