وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی بڵاو کردەوە
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی دارایی ڕای گەیاندووە، لەم ھەفتەیەدا مووچەی وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکان بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:
- ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٢٦/١٢/٢٠١٦، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و شارستانی دابەش دەکرێت.
- ڕۆژی سێشەممە بەرواری ٢٧/١٢/٢٠١٦، مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:
١-وەزارەتی پەروەردە
٢-وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
٣- وەزارەتی دارایی و ئابووری
- ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٢٨/١٢/٢٠١٦، مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:
١-وەزارەتی ناوخۆ
٢- وەزارەتی تەندروستی
٣- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
٤-وەزارەتی پلان دانان
٥-وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
٦-دەزگای مین
٧-دیوانی چاودێری دارایی
٨-دەستەی مافی مرۆڤ
٩-ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان
١٠-دەستەی ژینگە
١١-دەستەی وەبەرھێنان
١٢-دەستەی دەسپاکی
١٣-کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان
- ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ٢٩/١٢/٢٠١٦، مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:
١-وەزارەتی کارەبا
٢-وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
٣- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
٤- وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن
٥- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان
٦- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
٧- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
٨- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
٩- وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو
١٠- وەزارەتی داد
١١- ئەنجومەنی دادوەری
١٢- سەرۆکایەتی ھەرێم
١٣- سەرۆکایەتی پەرلەمان
١٤- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
باسنیوز
