لە ماوەی سێ مانگدا 77 کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەستگیر کراون
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو)، لە سەرەتای پاییزی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لە شارەکانی "سەقز، بۆکان، ورمێ، بانە، مەریوان، پیرانشار، کامیاران، دێولان، قوروە، نەغەدە، شنۆ و دیواندەرە" 77 هاووڵاتی کە زۆربەیان گەنج و چالاکوانی مەدەنی و سیاسی بوون، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون."
ڕوون بووەتەوە کە لەکۆی ئەو 77 کەسە، 29 کەسیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و 48 کەسیان هێشتا لە گرتووخانە ڕاگیراون کە چارەنووسی زیاتر لە 20 کەسیان ناڕوونە.
باسنیوز
