لەسەر خەرجی یەکێتیی ئەورووپا دەرفەتی خوێندن بۆ قوتابییانی زانکۆ دابین دەکرێت

لەسەر خەرجی یەکێتیی ئەورووپا دەرفەتی خوێندن بۆ قوتابییانی زانکۆ دابین دەکرێت

سەرۆکایەتیی زانکۆی ڕاپەڕین خوازیارانی خوێندن لە زانکۆکانی ئەورووپا ئاگادار دەکاتەوە، کە دەتوانن لەسەرەتای مانگی داھاتووەوە داواکاری پێشکەش بکەن.

ئاراز ڕەمەزان، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "قوتابییانی قۆناغەکانی (دوو، سێ و چوار)ی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران، بۆ خوێندن لە یەکێک لە زانکۆ ئەورووپییەکان لەسەر خەرجی یەکێتیی ئەورووپا و لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئیراسمۆس کە زانکۆکەمان ماوەی سێ ساڵە بەشدارە تێیدا، دەتوانن فۆڕمی داواکاری پێشکەش بکەن".

گوتیشی: "ھەروەک قوتابییانی قۆناغی چوارەمی سەرجەم بەشەکانی زانکۆش دەتوانن داواکاری خوێندنی ماستەر پێشکەش بکەن".

ئاماژەی بەوەش کرد، کە لەسەرەتای مانگ 1ی ساڵی 2017دا، بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن و چاپەمەنییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین چەند سیمینارێک دەربارەی چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پڕۆژەی (ئیراسمۆس مەرحەبا) ڕێک دەخات و سەرجەم زانیارییەکانی پڕۆژەکەش بە زمانی کوردی و ئینگلیزی بڵاو دەکەینەوە.

ئەو بەرپرسەی زانکۆی راپەڕین ھێمای بۆ ئەوە کرد، کە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم، خوازیاران دەتوانن سوود لەو بەستەرە ببینن:
http://www.usc.es/marhaba/application/index.php ، ھەروەک بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر دەربارەی پڕۆژەکە دەتوانن سوود لەو بەستەرانە ببینن:
BAS NEWS-
Top