د. مه‌حموود عوسمان: ئێران به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به‌كارهێنانى تیرۆریزمى ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر كورد
سیاسه‌تمه‌دارێكى كورد كه پێشتر په‌رله‌منتارى خوله‌كانى پێشووى عێراق بوو، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ڕ‌ژێمى ئێران له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانى چالاكوانان كورد، ده‌رى ئه‌خه‌ن كه ئه‌و ڕژێمه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به‌كارهێنانى تیرۆریزمى ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر كورد چ له‌ئێران یان له‌ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌كه‌ى، داواش ده‌كات كورد به‌رامبه‌ر نه‌یاران و دوژمنه‌كان، یه‌ك بن.
د. مه‌حموود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دارى ناسراوى كورد، كه پێشتر په‌رله‌مانتارى خوله‌كانى په‌رله‌مانى عێراق بوو، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبوك ده‌نووسێت :" ته‌قینه‌وه‌كانى به‌رده‌مى باره‌گاى حزبى دیموكرات له (كۆیه) كه چه‌ندین شه‌هید و بریندارى لێكه‌وته‌وه، پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رسوا بكرێت.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره، پێیشیوایه، :" ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه كه ڕ‌ژێمى تاران له‌پشتیه‌ویه‌تى، وه‌كو سه‌ركرده‌كانى دیموكرات ئه‌ڵێن له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانى چالاكوانان ده‌رى ئه‌خه‌ن كه‌ڕژێمى ئێران به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به‌كارهێنانى تیرۆریزمى ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر كورد چ له‌ئێران یان له‌ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌كه‌ى هه‌ر چۆن توركیاش به‌رده‌وامه له‌سه‌رهه‌مان تیرۆر دژى كوردى باكوور و كورد له‌ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌كه‌ى، ئه‌م سیاسه‌ته هه‌میشه زه‌ره‌ربه‌خش بووه بۆ هه‌موولایه‌ك و سوربونى نه‌ته‌وه‌ی كوردى زیاتر كردوه له‌سه‌ر خه‌بات بۆ مافه‌ره‌واكانى".
ئه‌وه‌ى كه جێى داخ و سه‌رسورمانه لاى د. مه‌حموود عوسمان، ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى بێده‌نگه، ده‌شڵێت :" هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت پشتگیرى ئه‌م سیاسه‌ته ئه‌كه‌ن، له‌كاتێكدا كه‌به گۆاهى هه‌موولایه‌ك كورد چالاكترین شه‌ڕكه‌رن دژى تیرۆرزمى داعشن".
به‌پێویستیشی ده‌زانێت :" حزبه كوردیه‌كانى هه‌موو پارچه‌كان یه‌كگرتوو بن به‌رامبه‌ر ئه‌م تیرۆریزمى ده‌وڵه‌ته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك. توركیا و ئێرانیش ده‌ستى لێ هه‌ڵگرن وه په‌یره‌وى دیالۆگ بكه‌ن بۆئاشتى كه كوردستانى ئاماده‌ن بۆى.
كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یش پێویسته بێده‌نگى خۆى بشكێنێت و فشارى پێویست له‌سه‌ر ئه‌م ڕژێمانه بكه‌ن بۆ وه‌ستاندنى سیاسه‌تى شه‌رخواز و دانیش به‌مافى چاره‌نوسى نه‌ته‌وه‌ى كوردا بنێن (وه‌ك له كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا هاتووه).
له چه‌ند شەوی ڕابردوو، دوو تەقینەوە لەبەردەم بارەگای حزبی دیموکراتیی کوردستان لە شاری کۆیە ڕووی دا کە بۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدولڕەحمان قاسملۆ، ڕێبەری شەهیدکراوی ئەو حزبەی تێدا دەکرایەوە، بەهۆی تەقینەوەکانەوە 7 کەس شەهید بوون کە 5 کەسیان پێشمەرگەی دیموکراتن و 2 کارمەندی ئاسایشی کۆیەش شەهید بوون.
BAS NEWS-
