گردبوونه‌ویه‌ك له هه‌ولێر بۆ شه‌رمه‌زاركردنى ته‌قینه‌وه‌كانى كۆیه ڕێكده‌خرێت
چالاكوانانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له شارى هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ شه‌رمه‌زاركردنى ته‌قینه‌وه‌كانى به‌رده‌م باره‌گاى (حدك) له كۆیه، ڕێكده‌خه‌ن و داواش ده‌كه‌ن هه‌ر كه‌سه و گوڵێك له‌گه‌ڵ خۆى ببات بۆ دانانى له‌سه‌ر وێنه‌ى شه‌هیده‌كان.
عه‌لى محه‌مه‌د (عه‌لى سیاسی) له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و تیایدا ده‌نووسێت :" بۆ شەرمەزار كردنی پەلاماردانی بارەگاكاننی حیزبی دیموكرات لە كۆیەو شەهید بوونی شەش پێشمەرگەو داكۆكیكردنی لە پێشمەرگەكانی رۆژهەڵات لە باشوری كوردستان، رۆژی یەك شەمە 25 ی كانوونی یەكەم (دیسەمبەر) كاتژمێر 3ی دوا نیوەرۆ لە بەردەم پاركی شانەدەر لە شاری هەولێر گردبونەوەیەك ئەنجام دەدەین.
داواش ده‌كات، هەر كەسێك گوڵ لە گەڵ خۆی بێێت بۆ دانان لەسەر وێنەی شەهیدەكان و رێز گرتن لێیان و بەشداریكردنیش له‌و گردبوونه‌وه‌یه، به ئەركێكی مرۆڤدۆستانەو نیشتمانییە ده‌زانرێت.
له چه‌ند شەوی ڕابردوو، دوو تەقینەوە لەبەردەم بارەگای حزبی دیموکراتیی کوردستان لە شاری کۆیە ڕووی دا کە بۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدولڕەحمان قاسملۆ، ڕێبەری شەهیدکراوی ئەو حزبەی تێدا دەکرایەوە، بەهۆی تەقینەوەکانەوە 7 کەس شەهید بوون کە 5 کەسیان پێشمەرگەی دیموکراتن و 2 کارمەندی ئاسایشی کۆیەش شەهید بوون.
BAS NEWS-
