سەرۆکی ڕووسیا: سەربەخۆیی کوردستان پەیوەندی بە گەلی کورد و عێراقەوە ھەیە
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ساڵانەی ستایشی گەلی کوردی کرد.
پوتین لە وەڵامی پەیامنێری کەناڵی (کوردستان24) سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردستان، گوتی: "میللەتی کورد ژیانێکی دژواریان ھەیە، بەڵام شایانی ھەموو مافێکن، ھەلبەت ئەم پرسە، پرسێکی ناوخۆیی گەلی عێراق و گەلی کوردە و ئێمە ناخوازین لەم بارەوە دەست لە کاروباری ناوخۆیی عێراق وەربدەین".
پوتین ھەروەھا ستایشی ڕۆڵی کوردی لە شەری دژی داعش کرد و گوتی: "پێشمەرگە جوامێرانە دژی تیرۆریستان دەجەنگن و کاریگەریی بەھێزیان ھەیە".
پوتین لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بە ڕۆڵی سەرەکیی ڕووسیا و تورکیا و ئێران کرد بۆ چوڵکردنی ڕۆژھەڵاتی حەلەب و ھەندێک لە شارۆچکەکانی دیکەی سووریا لە چەکداران و ھاووڵاتییانی سڤیل.
سەرۆکی ڕووسیا ھەر لەمبارەوە دەڵێت: "ئەو پڕۆسەیە بە بێ ئیرادەی باشی بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا ھەرگیز جێبەجێ نەدەکرا".
BAS NEWS-
