زانکۆی سۆران ھەفتەیەک دەکاتە پشوو

زانکۆی سۆران ھەفتەیەک دەکاتە پشوو

زانکۆی سۆران پشووی فەرمیی زستانەی بۆ ماوەی یەک ھەفتە ڕاگەیاند و لە 2ی کانوونی دووەمی 2017 دەست بە دەوامی فەرمی دەکرێتەوە.

دکتۆر ھەژار ڕەحیمی، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "قوتابییانی سەرجەم فاکەڵتی و سەنتەرەکانی زانکۆی سۆران ئاگادار دەکەینەوە، کە لە ڕۆژی 25-12-2016 تا 2-1-2017، پشووی فەرمیی زستانەی زانکۆکەمانە، دوای ئەو ڕێکەوتە دەست بە دەوامی فەرمی ئاسایی دەکرێتەوە".

زانکۆی سۆران، لە کۆتاییەکانی ساڵی 2009 بە فەرمانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دامەزرا و خاوەنی پێنج فاکەڵتییە، ھەروەھا ژمارەیەک سەنتەر لەخۆ دەگرێت، ئەمساڵ توانی ڕیزبەندیی یەکەمی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان بەدەست بھێنێت.
BAS NEWS-
Top