رووداوی رفاندنی فڕۆکه لیبیاییەکه کۆتایی هات

رووداوی رفاندنی فڕۆکه لیبیاییەکه کۆتایی هات


نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوو کەس فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی لیبیایان ناچار کرد رێگای خۆی بگۆڕێت و لەناو دوورگەی ماڵتا بنیشێتەوه.



سەرۆک وەزیرانی ماڵتا رایگەیاند، دوو رفێنەرەکه خۆیان رادەستی بەرپرسانی ئەمنیی ئەم وڵاته کردووه و هەموو سەرنیشینەکانی که ١٠٩گەشتیار و ٧خزمەتگوزار بوون، ئازاد کران.



ئەم فڕۆکەیه، فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی ناوخۆی لیبیا بوو.



"تاهیر سەیاله" وەزیری حکومەتی رێککەوتنی نیشتمانیی لیبیا دەڵێت، رفێنەرەکان لایەنگرانی "موعەمەر قەزافی" سەرۆک پێشووی لیبیا بوونه و داوای پەنابەریی سیاسیان له ماڵتا کردووه.
PAYAMNER-
Top