وەزیری تەندروستی: دوو پزیشک لە بەرەکانی شەڕ شەھید بوون
وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, ئاماری شەھید و بریندارەکانی تیمەکانی تەندروستی لە بەرەکانی جەنگ بڵاو دەکاتەوە و ڕای دەگەیەنێت.
ڕێکەوت حەمە ڕەشید, وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە کاتی پڕۆسەی ئازادکردنەوەی شاری مووسڵ، دوو کارمەندی تیمەکانی تەندروستی لە کاتی ئەرکی خۆیاندا شەھید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
گوتیشی: "تیمەکانی تەندروستی لە بەرەکانی جەنگ تەنھا 150 مەتر لە ھێزەکانی پێشمەرگەوە دوور دەکەونەوە, بۆیە ئەوانیش ھاوشانی پێشمەرگە ڕووبەڕووی مەترسیی قەناس بەدەست و بۆمبی چێندراو دەبنەوە, بێگومان تا ئێستا زیاتر لە پێنج ئەمبوڵانس تەقێنراوەتەوە کە بەداخەوە چەند پزیشکێکی بریندار کردووە".
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەگەرچی شەڕی تیرۆریستانی داعش تا ڕادەیەکی باش وەستاوە، بەڵام ئێمە بەردەوام تیمەکانی خۆمان لە بەرەکانی جەنگ جێگیر دەکەین، بۆ ئەوەی لە ھەموو حاڵەتێکی نەخوازراودا، فریاری ھێزی پێشمەرگە بکەون".
BAS NEWS-
