شه‌ڕ له باكوور به‌رده‌وامه
شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و حكوومه‌تی توركیا له باكوور به‌رده‌وامه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی 3 مانگی رابردوو تا ئاستێكی زۆر ئه‌و شار و شارۆچكانه‌ی شه‌ڕی سه‌ختی تێدا بووه ئارام بوونه‌ته‌وه.
له ناوچه‌ی سوور جاروبار په‌كه‌كه شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان ده‌كات، ئیدی بۆ ماوه‌یه‌ك یاسای قه‌ده‌خه‌كردنی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نرێ، هاووڵاتیان دیسان ده‌ناڵێنن به ده‌ست پچڕانی كاره‌با و نه‌بوونی پێداویستییە گشتییەكانی ژیان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تاوه‌كو ئێستە 40 هه‌زار كه‌س ناوچه‌ی سووریا‌ن به‌جێهێشتووه، له شوێنه‌كانی دیكه‌ی باكوور ده‌ژین.
ئه‌مڕۆیش والی شاری مێردین راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه، داوای له هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌كێك كرد نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، چونكه یاسای قه‌ده‌خه‌كردنی هاتوچۆ بوونی هه‌یه.
كۆروكۆی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یه كه له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئاماژه‌یان داوه چه‌كدارێكی زۆری په‌كه‌كه له‌و گه‌ڕه‌كه خۆیان شاردووه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت چالاكی ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چه‌كداره‌كان له‌ناو ببه‌ن یاخود بیانگرن، بۆیه یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ بوونی هه‌یه.
BAS NEWS-
