سۆران.. مانگی دابێ فیستیڤاڵی خلیسكانێی سه‌ر به‌فر ئه‌نجام ده‌درێت
(بارزان محه‌ممه‌د) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له وه‌رزی زستان گه‌شتیارێكی زۆر روو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی كه به‌فر زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كانی گرتووه‌ته‌وه، جوله‌یه‌كی زۆر باش له گه‌شتیاری زستانه هه‌بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران گوتیشی: "دوو ساڵ پێش ئێستا فیستیڤاڵی خلیسكانێی سه‌ر به‌فر له‌سه‌ر چیای كۆڕه‌ك ئه‌نجامدرا، ئه‌م ساڵیش به‌رنامه هه‌یه له 15ـی مانگی دابێ گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵی خلیسكانێی سه‌ر به‌فر له‌سه‌ر چیای كۆڕه‌ك ئه‌نجام بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین گه‌شتیاری زستانه زیاتر به گه‌ڕ بخه‌ین".
KDP-
