تەندروستی ھەولێر: وەزیری تەندروستی عێراق سەردانی ھەرێم دهکات.. فشارێکی زۆرمان لەسەره
(فاخر کرمانجی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای دەست پێکردنی پڕۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ و ھاتنی ئاوارەیەکی زۆر فشارێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکانی ھەولێر ھەیە پڕبوونە، لەئێستاشدا کێشەی کەمی دەرمانمان ھەیە و حکوومەتی عێراقیش ھیچ ھاوکاریمان ناکات.
(کرمانجی) گوتیشی: "تەنیا لەتەقینەوەکەی پێش دوو رۆژی گۆگجەلی ٥١بریندار ڕەوانەیی نەخۆشخانەکانی ھەولێر کراون، کە دوو لەبریندارەکان منداڵن و ھیچ کەس و کارێکیان نییە.
بەرێوهبەری راگەیاندنی تەندروستی ھەولێر دهشڵێت، سەبارەت بە ھاتنی ژمارەیەکی زۆر ئاوارە و ئەو فشارەی لەسەر نەخۆشخانەکانی ھەولێر ھەیە، ھەفتەی دابێ رۆژی سێ شەممە، وەزیری تەندروستی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان دهکات.
KDP-
