تەندروستی ھەولێر: وەزیری تەندروستی عێراق سەردانی ھەرێم ده‌کات.. فشارێکی زۆرمان لەسەره‌

تەندروستی ھەولێر: وەزیری تەندروستی عێراق سەردانی ھەرێم ده‌کات.. فشارێکی زۆرمان لەسەره‌
بەرێوه‌بەری راگەیاندنی تەندروستی ھەولێر ده‌ڵێت، بەھۆی دەستپێکردنی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ خەڵکێکی زۆر ڕووی لە نەخۆشخانەکانی ھەولێرکردووە بەوھۆیەوە فشارێکی زۆریان لەسەره‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ھەفتەی دابێ وەزیری تەندروستی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان ده‌کات.

(فاخر کرمانجی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای دەست پێکردنی پڕۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ و ھاتنی ئاوارەیەکی زۆر فشارێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکانی ھەولێر ھەیە پڕبوونە، لەئێستاشدا کێشەی کەمی دەرمانمان ھەیە و حکوومەتی عێراقیش ھیچ ھاوکاریمان ناکات.

(کرمانجی) گوتیشی: "تەنیا لەتەقینەوەکەی پێش دوو رۆژی گۆگجەلی ٥١بریندار ڕەوانەیی نەخۆشخانەکانی ھەولێر کراون، کە دوو لەبریندارەکان منداڵن و ھیچ کەس و کارێکیان نییە.

بەرێوه‌بەری راگەیاندنی تەندروستی ھەولێر ده‌شڵێت، سەبارەت بە ھاتنی ژمارەیەکی زۆر ئاوارە و ئەو فشارەی لەسەر نەخۆشخانەکانی ھەولێر ھەیە، ھەفتەی دابێ رۆژی سێ شەممە، وەزیری تەندروستی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان ده‌کات.
KDP-
Top