ایش بۆ پاراستنی کەمپەکان داواکاری ھەیە
(کاوە مەلا پەروێز) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "داوامانکردووە میکانیزمی چونەدەرەوەی ئاوارەکان بەتەواوەتی لەدەست ئێمەدابێت و لەدەست پۆلیس نەمینێت، چونکە گومانمان ھەیە بۆ دەرکردنی ئاوارەکان پارەوەربگیرێت، چونکە زۆر جار گومانمان لەکەسێک ھەیە تەماشا دەکەین لەناو کەمپ نەماوە کە ئەمەش مەترسیە بۆ سەر کەرکووک.
(مەلا پەروێز) گوتیشی: "لەدوای کشانەوەی ئێمە زیاتر لە٤٠خێزان لەکەمپەکان چوونەتە دەرەوە و کەسیش نازانێت بۆ کوێ چوون، ئەمهش مەترسییه و ناکرێت بەوشێوەیە بێت، بەڵام تاوەکو داواکاریهكانیشمان جێبەجێنەکرێت ئێمە ناگەڕێینەوە بۆ ناو کەمپەکان.
ئەوبەرپرسەی ئاسایش دهشڵێت، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە٦٠تیرۆرستی داعشمان لە ناوکەمپەکان دەستگیرکردووە کە ھەندێکیان مەشقپێکراوبوونە و لەلایەن داعش رەوانە کراون.
بەڕێوهبەری ئاسایشی لەیلان زیاتر گوتى: "داعش دەیەوێت لەڕێگەی ئاوارەکانهوه دزە بکاتە ناوکەرکووک، لەبەر ئەوەی لەیلان لە کەرکووک نزیکە و گەر دەرفەتیشیان ھەبێت دزە دەکەنە ناو شار.
لای خۆشیەوە (پۆلا ئەحمەد) بەڕێوهبەری ئاسایشی داقووق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کەمپی داقووق تەنیا ئاسایشی یەکێتیی کشاونەتەووە و ئێمە ماوین، چونکە لەناوکەمپەکان تاوەکو ئێستاش ژمارەیەکی زۆری چەکداری داعشمان دەستگیرکردووە و ڕادەستی ھێزەکانی پۆلیسمان کردووە.
(پۆلا ئەحمەد) گوتیشى: "ئێمە وەکو ئاسایشی خۆمان نیازی ئەوەمان نییە لە کەمپی داقووق بکشێینەوە.
KDP-
