مورتکە: چەند گوندێک ماون ئازاد بكرێن، چاوەڕێی ئازادکردنی حەویجە دەکرێت
(جەمال مورتکە) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە لەھەردوو میحوەری مەخموور و گوێڕ ھەموو ناوچەکوردستانیەکانی ئازادکردووە، تەنیا لەسنووری ناحیەی قەراج چەند گوندێک ماوە، بۆ ئازادکردنیشیان چاوەڕێی ئازادکردنی حەویجە دەکرێت، بۆیە ھەرکاتێک حەویجە ئازادکرا ئەو گوندانەش لەلایەن ھێزی پێشمەرگە ئازاد دەکرێت.
(مورتکە) گوتیشی: "لەوگوندانەی ماون سێیان کوردین و چەند گوندێکی دیکەش تێکەڵاون کورد وعەرەبی لێ یە، کە ئەوانەیش ھەر لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە ئازاد دەکرێن.
پێوهس بەو لێدوانانەی سوپای عێراق کەباس لەوەدەکەن پێویستە بۆ ئازادکردنی ئەو گوندانە ڕێککەوتنێک بکرێت، (مورتکە) گوتی: "ئەو گوندانە کوردستانین و پێویست بەرێککەوتن ناکات، پێشمەرگە ئازادیان دەکات.
ئهو فەرماندەیەی ھێزی پێشمەرگە دهشڵێت، ئەوناوچانەی بەپێی نەخشە و مێژوو ناوچەکوردستانیەکان لەو دهڤهره ھەموویان ئازادکراون جگە لەو دوو سێ گوندە نەبێت، ھێزی پێشمەرگەش بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کراوە ئەو ناوچانەی ئازادی کردووە ناکشێتەوە و دەمینێتەوە.
KDP-
