هاووڵاتیان، به‌هیوایه‌كى زۆره‌وه ده‌ڕواننه داهاتوو.. پێویسته هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ى ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كات
(د.ڕزگار حاجی) مامۆستای زانكۆ له سۆران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ڕاسته ئه‌وه دوو ساڵه له ڕه‌وشێكی خراپ‌دا ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌وه‌یش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كێك له هۆكاره‌كان بڕینی بوودجه و مووچه‌یه له‌لایه‌ن به‌غدا و شه‌ڕی داعش و هاتنی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ئاواره‌كان بۆ هه‌رێم.
(حاجی) گوتیشی: "با ماوه‌یه‌كی دیكه‌یش هه‌ر به‌و شێوه‌یه بین، به‌س نه‌وتی خۆمان نه‌ده‌ینه‌وه به‌غدا، چونكه هه‌رێم به ناردنی نه‌وت و ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناوبانگێكی باشی ده‌ركردووه، ساڵی 2017 نه‌وت گران ده‌بێت و ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و شه‌ڕی داعش كۆتایی پێ دێـت، به‌وه‌یش ڕه‌وشی هه‌رێم خۆش ده‌بێته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی جاران، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین له پێناو بڕێك پاره سه‌ربه‌خۆیی ئابووری خۆمان له ده‌ست بده‌ین.
(ڕێدور محه‌ممه‌د) هاووڵاتیه‌كی ده‌ڤه‌رى سۆرانه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌و كاته‌ی به‌غدا بوودجه و مووچه‌ی هه‌ڕێمی بڕی، هه‌رێم هه‌ر نه‌وتی نه‌بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌وته‌یش نه‌بووایه ڕه‌وشی ئێمه زۆر تێكده‌چوو، به‌ڵام ئێستا به‌ره‌به‌ره به‌هۆی گرانبوونی نرخی نه‌وت قه‌یرانی دارایی به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیین جارێكی دیكه ده‌ست بۆ به‌غدا پان بكه‌ینه‌وه، تا بڕێك پاره‌مان بداتێ.
(شهاب عه‌زیز) هاووڵاتیه‌كی دیكه و بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌واى گوت: "پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان و هاووڵاتیان دان به خۆدا بگرن، حكوومه‌تی هه‌رێمیش هه‌وڵی جددی بدات بۆ باشتر كردنی ڕه‌وشی ژیانى هاووڵاتیان.
(عه‌زیز) گوتیشى: "ئێمه‌ى هاووڵاتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین پاش ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه جارێكی دیكه بچینه‌وه ژێر باری به‌غدا و ئه‌وانیش بڵێن خێرتان پێ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌غدا ڕاست ده‌كات با دوو مانگ بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێم ڕه‌وانه بكات، پاشان داوای نه‌وتی هه‌رێم بكات، به‌ڵام هه‌موو مه‌به‌ستی به‌غدا ئه‌وه‌یه ئێمه له كه‌رتی ئابووری سه‌ربه‌خۆیی خۆمان وه‌رنه‌گرین.
له كۆتاییدا ( نێچیرڤان ئه‌حمه‌د) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتى: "له دوایی هه‌موو ناخۆشیه‌ك خۆشیه‌ك هه‌یه، ئه‌وه‌نده ته‌حه‌مولمان كرد، ئه‌مساڵیش ته‌حه‌مول ده‌كه‌ین، چونكه ده‌زانین رۆژێك هه‌ر دێت ڕه‌وشی دارایی له هه‌رێم باش ده‌بێت و مووچه وه‌ك خۆی لێ دێته‌وه.
( نێچیرڤان ئه‌حمه‌د) گوتیشى: "پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان پاڵپشت و هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێم بن، نه‌ك له پێناو بڕێك پاره ده‌ست بۆ به‌غدا پان بكه‌نه‌وه".
KDP-
