ده‌زگای بارزانی و ده‌زگای JIZ هه‌لی كار بۆ 1210 كه‌س ده‌ڕه‌خسێنن
ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای JIZی ئه‌ڵمانی ئه‌مساڵ پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیان و كه‌مده‌رامه‌تان له هه‌رێمی كوردستان له‌سنووری هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك به‌رێوه ده‌بات و ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی هه‌ردوو پارێزگاكه پشكداری له هه‌ڵمه‌تی بۆیاخكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه و خاوێنكردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی باخچه‌ی قوتابخانه‌كان و لابردنی زبڵ و خاشاك و چاككردنه‌وه‌ی بۆری ئاو و ئاوڕۆ و چاككردنه‌وه‌ی ده‌رگا و په‌نجه‌ره ده‌گرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پرۆژه گرنگه كه ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتی هه‌ژار سوودمه‌ند ده‌بن، (مووسا ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وام له‌نێو كه‌مپه‌كاندا هه‌وڵی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی هه‌لی كار بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران بدات و به‌رده‌وام كاری بۆ خاوه‌ن پیشه‌و شاره‌زا له‌بواره جیاجیاكاندا بدۆزێته‌وه. ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای JIZی ئه‌ڵمانی كه تایبه‌ته به ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت و بێكار له كوردستان، پرۆژه‌یه‌كی گرنگمان ئه‌نجامداوه. سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌م پرۆژه‌یه و چۆنێتی به‌شداری هاوڵاتیانی كوردستان و ئاواره له‌و پرۆژه‌یه‌دا، جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ئه‌م پرۆژه‌یه گشتگیره، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌لی كاری بۆ هاوڵاتیانی ناوخۆی كوردستان و ئاواره‌و په‌نابه‌ریش ره‌خساندوه، بۆ نمونه له‌پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی 27 قوتابخانه‌دا 40%ی هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌تی كوردستانه، هاوكات بۆ ئاواره‌كانیش 30% و بۆ په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستانیش به‌هه‌مانشێوه 30% ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنیان له‌و پرۆژه‌یه‌دا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی ئیشوكاره‌كانی پرۆژه‌كه‌ش، (مووسا ئه‌حمه‌د) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌م پرۆژه له‌چه‌ند رووێكه‌وه گرنگی و سوودی خۆی هه‌یه له‌وانه، پرۆژه‌كه بۆ دووباره بویاخكردن و خاوێنكردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی باخچه و لابردنی زبڵ و خاشاك و چاككردنه‌وه‌ی بۆڕی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و چاككردنه‌وه‌ی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌یه كه دواجار مامۆستایان و قوتابیانی خۆشه‌ویست لێی سوودمه‌ند ده‌بن، هه‌روه‌ها رووێكی تری سوودی ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌وه‌یه كه لایه‌نی ته‌ندروستی قوتابیان پارێزراو ده‌بێت له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه به‌هۆی پیسبون و تێكچونی ئاو و ئاوه‌ڕۆوه دروست ده‌بن، هه‌روه‌ها لایه‌نی ئابووریش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شدارییان له پرۆژه‌كه‌دا كردووه هه‌یه كه ئه‌وانیش بۆماوه‌ی ئه‌و 40 رۆژه سوودێكی باش له وه‌رگرتنی بڕه پاره‌یه‌ك وه‌رده‌گرن و به‌مه‌ش بۆ باری ئابووری خێزانه‌كان باشتره.
KDP-
