به‌یعه‌ت به به‌غدادی ده‌دات داعش گرته‌ی ڤیدیۆیی هێرشبه‌ره‌كه‌ی به‌رلین-ی بڵاوكرده‌وه
دووشەممەی رابردوو ( ئه‌نیس عه‌ماری) به ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە شەقامێكی بەناوبانگی شاری بەرلین‌و لەبازاڕێكی قەرەباڵغی سەری ساڵدا هێرشی كردەسەر خەڵكی ناو بازاڕەكەوەو چەندین كەسی كرد بە ژێرەوەو بەوهۆیەوە 12 كەس گیانیان لەدەستداو 48 كەسی تریش برینداربوون
له گرته ڤیدیۆییه‌كه كه داعش به "سه‌ربازێكی رێكخراوه‌كه" ناوی هێناوه ئه‌و گه‌نجه ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌یعه‌ت به خه‌لیفه‌كه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌یعه‌ت به ئه‌بو به‌كر به‌غدادی حوسێنی ئه‌لقره‌یشی خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ده‌دم به‌ڵێن ده‌ده‌م كه گوێڕایه‌ڵی بم و له فه‌رمانه‌كانی ده‌رنه‌چم ته‌نها له كاتێكدا نه‌بێت كه فه‌رمانه‌كانی پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانه‌كانی خودا بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڵگه‌م هه‌بێت".
به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌كه كه (ئه‌نیس عه‌ماری) هێرشبه‌ره‌كه‌ی شاری به‌رلین له رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌یه‌وه تۆماری كردووه و پێده‌چێت له یه‌كێك له وڵاته ئه‌وروپییه‌كان بێت رایده‌گه‌یه‌نێت "په‌یامم بۆ خاچ په‌رسته‌كان كه رۆژانه موسڵمانان بۆردوومان ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه پشتیوان به‌خوا هاتووین وه‌ك به‌راز سه‌رتان ببڕین، سوێند به‌و كه‌سه‌ی كه گیانی منی به‌ده‌سته هاتووین بۆ سه‌ربڕینتان، ئێوه موسڵمان بۆردوومان ده‌كه‌ن، یه‌كتاپه‌رسته‌كان نه‌ته‌وه‌یه‌ك له پشتیانه و خوێنیان به فیڕۆ ناچێت په‌نا به‌خوا ئێمه له پشتیانین و تۆڵه‌یان ده‌كه‌ینه‌وه".
XENDAN -
