موسڵ: 23 كه‌س به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی داعشه‌وه كوژران
به‌پێی رۆیته‌رز، كه‌زانیاریه‌كانی له وته‌بێژێكی سه‌ربازی سوپای عێراق وه‌رگرتووه هێرشه‌كانی داعش، له‌ڕێگه‌ی سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه له گه‌ره‌كی گۆگجه‌لی، خۆرهه‌لاَتی موسڵ ئه‌نجامدراون و بازاڕێكی له‌و گه‌ڕه‌كه كردۆته ئامانج.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا، 23 كه‌س كوژراون كه 15یان هاولاَتی مه‌ده‌نی بون و هه‌شت سه‌ربازی سوپای عێراقیش له‌ناو كوژراوه‌كاندان.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌كدارانی داعش، له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی موسڵ له‌به‌رامبه‌ر هێزه عیراقییه‌كان پاشه‌كشه‌یان كردبێت دواتر ئه‌و ناوچه‌یه‌یان بۆردومانكردووه ئه‌وه‌ش كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌سی لێكه‌وتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ش، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، چوار فه‌رمانبه‌ری به‌هاناوه‌چوونی عێراقی و حه‌وت هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌م هه‌فته‌یه‌دا و له‌كاتی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كاندا له‌موسڵ به‌هۆی بۆردومانی مووشه‌كه‌وه كوژراون.
لیزگراندی، ڕێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاره مرۆییه‌كان له‌عێراق رایگه‌یاند" ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاوه‌ڕێی كۆمه‌ككردن ده‌كه‌ن، ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه و پێویستیان به‌هاوكارییه، پێویسته پارێزگاری بكرێن نه‌ك هێرشیان بكرێته سه‌ر".
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ململانێكان، پێویسته پابه‌ندی یاسا مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بن و گره‌نتی ژیانی هاولاَتیانی مه‌ده‌نی بكه‌ن و ئه‌و هاوكاریانه‌یان پێ بگه‌یه‌نن كه‌پێویستیانه.
رۆژی 17ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی " واهاتین نه‌ینه‌وا" بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ی عێراق، له‌چنگی چه‌كدارانی داعش ده‌ستیپێكرد و تائێستاش ده‌وروبه‌ری موسڵ و به‌شێكی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌عیراقییه‌كانی تر كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌و پرۆسه‌یه چووه قۆناغێكی سسته‌وه‌و به‌ره‌و پێشووچوونه‌كان خاوبوونه‌وه به‌هۆی به‌رگری سه‌ختی داعش له‌لایه‌ك و به‌كارهێنانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌وه وه‌ك قه‌ڵغان بۆ پارێزگاریكردن له‌خۆیان.
تائێستاش حكومه‌تی عیراق، هیچ ئامارێكی فه‌رمی ڕانه‌گه‌یاندووه له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی هێزه عیراقییه‌كان یاخود هاولاَتیانی مه‌ده‌نی كه‌له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ كوژراون یاخود برینداربوون.
XENDAN -
