ژیانی كۆڵبه‌ران له وه‌رزی زستاندا
له وه‌رزی زستان له ناوچه شاخاوییه‌كانی نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له هه‌ندێ شوێن زیاتر له مه‌ترێك به‌فر باریوه، كۆڵبه‌ری بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی بژیوی ژیانی هه‌زاران خێزان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
هه‌روه‌ها ژیانی سه‌دان خێزانی دیكه‌شی له باشووری كوردستان له‌سه‌ر ئاماده‌كردن و گه‌یاندنی كه‌لوپه‌ل به‌و كۆڵبه‌رانه به‌ڕیوه ده‌چێت.
ژیانی كۆڵبه‌رانی سه‌ر سنوور كه زۆر جار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیران ده‌كرێنه ئامانج له‌م راپۆرته‌دا ببینه كه له وه‌رزی زستان و سه‌رمادا كوڵ ناده‌ن و به بوونی سه‌رما و مه‌ترسی كوشتن‌یان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر دابینكردنی بژیوی ژیانیان.
k24 -
